حسێن مەنسور: ئێمە شاهیدمان هەیە کەهەڵنەهاتووین‌

حسێن مەنسور، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو لەوەڵامی روونكردنەوەی لیوا سەلاح دیلمان فەرماندەی یه‌كه‌ی 118ی باڵه‌ك دەڵێت: ئێمە شاهیدمان هەیە كە هەڵنەهاتوون‌و تەنانەت تەرمی شەهیدەكانی ئەوانیشمان لەدەستی داعش رزگار كرد.

اش ئەوەی فەرماندەی یه‌كه‌ی 118ی باڵه‌ك، لیوا سەڵاح دیلمان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند كە حسێن مەنسور‌و هێز ەكەی لە شەڕەكەی جەلەولا هەڵاتوون‌و پشتیوانی ئەوانیان نەكردوە، حسێن مەنشور فەرمادەی هێزەكانی پشتیوانی بە سایتی خەندانی رایگەیاند: ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌وه‌ به‌شداربووین و تا دواین خاڵی جه‌له‌ولا كه‌ چوار كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عدیه‌وه‌ دووره‌، ئاڵای داعشمان له‌سه‌ر دواخاڵی جه‌له‌ولا داگرت و ئاڵای كوردستانمان له‌ جێگه‌ی دانا".

لیوا حسێن مه‌نسوور، ده‌ڵێت: "ئێمه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی هێزی زیاتر بووین بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیمان بكه‌ن، به‌ڵام هێز نه‌هات و له‌ به‌رامبه‌ردا داعش له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان كردو خه‌ریكبوو پشمان بگیرێت و هه‌موومان بكوژرێین".

وتیشی: "ئێمه‌ هه‌ڵنه‌هاتووین، مه‌حمود سه‌نگاوی كه‌ سه‌رپه‌رشتی میحوه‌ره‌كه‌ ده‌دات ئاگاداره‌ له‌و دۆخه‌، هاوكات چه‌ندین شایه‌تحاڵمان هه‌یه‌ له‌وانه‌ شێركۆ میروه‌یس، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و عه‌دنان عوسمان په‌رله‌مانتاری پێشوو".

راشیگه‌یاند: "رائید فه‌رهاد ره‌فعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له‌ خانه‌قین، به‌ هاوكاری تانكێكی ئێمه‌ توانی ته‌رمێكی به‌جێماوی شه‌هدێكی لیواكه‌ی سه‌ڵاح دیلمانی له‌ ژێر ده‌ستی داعش ده‌ربهێنێت".

له‌به‌رامبه‌ر سكاڵاكه‌ی لیوا سه‌ڵاح دیلمانی، وتی: "ئه‌و ئازاده‌ با سكاڵا بكات، ئێمه‌ش قسه‌ی خۆمان هه‌یه‌، به‌ڵام جارێ نایخه‌ینه‌ڕوو".



PM:02:22:26/07/2014