فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی ئوتومبیلێكی كردە ئامانج


دوای موشەكبارانكردنی بنكەیەكی سەربازی توركی لەناحیەی زبلكان، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی ئوتومبیلێكی كردە ئامانج.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە (سپی)ی راگەیاند، ئەمشەو فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی ئوتومبیلێك كردۆتە ئامانج كە ویستویەتی جارێكی دیكە مووشەكبارانی ئەو ناوچەیە بكات.

ئەمشەو بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە زیلكان مووشەكباران كران، دژە تیرۆری كوردستان لەو بارەوە رایگەیاند "بە شەش مووشەك هێرشكرایە سەر سەربازگەی زێلكان لە ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا".
 
دژە تیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەكردبوو "سێ لە مووشەكەكان لە نزیك سەربازگەكە كەوتنە خوارەوە كە لە دووڕییانی عومەرقاپچی سەر بە ناحیەی باشیك ئاڕاستە كرابوون، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتووەتەوە".



AM:12:35:25/04/2022