لەم ناوچەیەی هەرێم نرخی غاز بەرز دەبێتەوە

لە ناحیەی خەلیفان نرخی یەبتڵ غاز بۆ سەرو نۆ هەزار دینار برز بووە و، ئەوەش بەهۆی کەم بوونەوەی غاز نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ ٢٥ی نیسان دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلیفان ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی ئەو بڕە غازەی بۆیان دەنێردرێت، نرخی غاز لە سنورەکەیان گران دەبێت   لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی ئابوریی ناحیەی خەلیفان ڕایگەیاند، "بەمەبەستی پڕکردنەوەی کەمی غاز لە سنورەکەمان بڕیاردرا بەهاوبەشی لەگەل غازی بازرگانی بۆ ماوەی یەک هەفتە بە بەردەوامی غاز دابەش بکرێت."  

باس  لەوەشکراوە، یەک بتڵ غاز بەرامبەر نۆ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت، بەڵام ئەو نرخە کاتییە و بۆماوەی یەک هەفتەیە."  



AM:10:25:25/04/2022