ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لێکۆڵینەوە لە گەشتەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکەن
٩ ئەندامی لیستە جیاجیاکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لێکۆڵێینەوە لەو گەشتەی پارێزگاری سلێمانی دەکەن کە ماوەیەک لەمەوبەر خۆی و براکەی بۆ ولآتی هیندستانی ئەنجام دابوو.
لە نوسراوێکدا کە ٢٤ی نیسان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی کراوەو کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، ٩ ئەندامی لیستە جیاجیاکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ئەندامی ئەنجومەنی لیستی گۆڕانیشی تێدایە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە کاتێکدا پارێزگای سلێمانی چەندان کێشەی خزمەتگوزاری و دواکەوتنی مووچەی هەیە، بەلآم پارێزگار بۆ ماوەیەک بەسەردانێک گەیشتۆتە ولآتی هیندستان.
ئەو ئەندامانەی ئەنجومەن داوای روونکردنەوە دەکەن لەسەر ئەجێندای سەردانەکە و ئەو دەستکەوتانەی لەو سەردانەدا بە دەستی هێناوە بۆ خەڵکی پارێزگای سلێمانی.
ماوەیەک لەمەوبەر د. هەڤاڵ ئەبوبەکر بەسەردانێک گەیشتە وڵاتی هیندستان و بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە بابەتی رای گشتی و چەندان کۆمێنتی جیاجیای لەسەر بڵاکرایەوە.
دەقی نوسراوەکەی ٩ ئەندامی ئەنجومەن..
PM:01:37:25/04/2022