توركیا بە سەختی بۆردومانی سنوری پارێزگای دهۆك دەکات

‌وێنەی توبپارانی ئەمشەوی ماڵێکی گوندی هرور لە کانی ماسی

ئەمشەو جارێكی دیكە تۆپخانە و فڕۆكەكانی توركیا بە خەستی بۆردومانی گوندەكانی ئامێدی و دەوربەری ناحیەی شیلادزێیان كرد.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار لە پارێزگای دهۆك بە (سپی)راگەیاند، لەئێوارەوەی ئەمشەوەوە تا ئێستا تۆپخانە و فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی قەزای ئامێدی و ناحیەی شیلادزەو کانی ماسیان كرد، هەروەها لە گوندی (هروری)یش لە کانی ماسی چەند ماڵێك بەر ئەو بۆردومانە كەوتوون، بەڵام تائێستا نازانرێت قەبارەی ئەو زیانانە چەندن.

بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر ئەو ناوچانە لە كاتێكدایە شەوی رابردووش تۆپخانە و فڕۆكەكانی توركیا بە سەختی لوتكەكانی ئەو ناوچەیەیان بۆردومانكردو بەیانی سوپای تورکیا لە چەند لوتکەیەکی ناوچەی شیلادزی هێزەکانی کشاندەوە.



AM:12:34:26/04/2022