كەشناسی هەرێم: باران بارین تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت" كاریگەری ئەو باران بارینەی كە لە چەند كاتژمێری رابردودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە، پێشبینی دەكرێت تا رۆژی هەینی بەردەوام بێت". 

دیلان رەشاد، ‎وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی" ‎دوا بەدوای گۆڕانی كەش و هەوا لە چەند كاژمێری رابردودا كە بووە هۆی نزمبوونەوەی  پلەكانی گەرماو بەدوای خۆیدا شەپۆڵێكی باران بارینی بە لێزمە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، 
‎ئەو كاریگەرییەی باران بارین كە رەنگە تا رۆژی هەینی بەردەوامی هەبێت، لە پارێزگاكان بەگشتی دەردەكەوێت، بەڵام هۆشداری دەدرێت زیاتر هەندێك ناوچەی سنوری  پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە و لەگەڵ بونی هەندێك كات لە هەورە تریشقە". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی بەهۆی قۆناغی راگواستنی وەرزەكانەوە هەندێك جار گۆڕانكاری بەشێوەیەكی كەم تا زۆر لە گۆڕانی كەشوهەوادا ڕوبدات، بۆیە هۆشداری دەدرێت بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگاداری خۆیان بن لەكاتی هاتوچۆدا لەو شوێنانەی ئاستی ئاو تێیدا بەرز دەبێتەوە یاخود خۆ دورگرتن لەو شوێنانەی هەورەتریشقە بەرێژەیەك زۆرتر دەردەكەوێت لەبەر سەلامەتی گشتی.


AM:09:27:26/04/2022