لۆگۆ نوێکەی وەزارەتی داد ئاشکراکرا

وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم لۆگۆی نوێی خۆی ئاشکراکرد، بڕیاریشە لەمەودوا لۆگۆ نوێیەكەی وەزارەتی داد هاوشانی لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابنرێت.

ئەمڕۆ ٢٧ی نیسان چوار شەممە، وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردووەتەوە، لۆگۆیەكی نوێی بۆ وەزارەتەكە دروست كردووە و بەبڕیارێكی وەزاری گشتاندنی بۆ كردووە، بە بڕیار ێك كە وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرسەت ئەحمەد، واژوی كردووە، لەمەودوا لۆگۆ نوێیەكەی وەزارەتی داد هاوشانی لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت.

بڕیارەكە لە رۆژی ١٠/٤/٢٠٢٢ەوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر ڕایكردنی كارەكان ئەو بڕیارەی داوە ، لەوەشدا پشتی بەستووە بەو دەسەڵاتانەی كە یاسای ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٠٧ی وەزارەتی داد بە وەزیری دادی داوە.



PM:02:54:27/04/2022