گۆڕانکاری لە ١٨ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت

گۆڕانکاری لە ١٨ پۆستی وەزارەتی پیشمەرگەدا کراوە کە سەرجەمیان پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.

ئەمڕۆ ٢٧ی نیسان چووار شەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگە  بە "سپی" ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازییەکان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، ١٨  پۆست گۆڕانکارییان تێدا کراوە کە سەرجەمیان پشکی یەکێتین، جگە لەپۆستی ئەمینداری گشتی کە هێشتا یەک لای نەکراوەتەوە و ناکۆکی لەسەر دروست بووە، ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دوای جەژن بە فەرمانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کەسە نوێیەکان دەست بەکار دەبن". 

 

 



PM:06:46:27/04/2022