تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە (١٤٨) كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (١٤٨) حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٢٤٠) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣٢٤ هەزار و ٨٤٧ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٢٠٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٩٧ هەزار و ٣٠٣ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:04:42:28/04/2022