"پوتین رازییە كۆتایی بە جەنگی ئۆكرانیا بهێنێت"


سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، سەرۆكی وڵاتەكەیان پێشنیاری راگرتنی جەنگی ئۆكرانیای خستۆتە بەردەم پوتین، ئەویش پێی رازییە.

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤلایدیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا كردووە و پێشنیاری راگرتنی جەنگی ئۆكرانیای خستۆتە بەردەمی.

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەكردووە "لەمبارەیەوە ئەردۆغان رایگەیاند، پوتن بەو دەستپێشخەرییە رازییە، نیازی ئەوەی هەیە كۆتایی بە جەنگی ئۆكرانیا بهێنێت".

ئەردۆغان رایگەیاندووە "پێویستە ئاشتی بە خێرایی بگەڕێتەوە ناوچەكە، لەبەرامبەردا پوتن سوپاسی ئەردۆغانی كرد بەرامبەر ئەو دەستپێشخەرییە".

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆكرانیا دەست پێكردووەو هەرچەندە بەشێكی زۆری ژێرخانی ئەو وڵاتە داڕوخاوە، بەڵام تائێستا روسیا نەیتوانیوە بەتەواوی كۆنتڕۆڵی بكات.



PM:07:24:28/04/2022