سعودیە لەسەر یەکەم رۆژی جەژن روونکردنەوە دەدات

لە نوێترین هەواڵی دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان لەلایەن سعودیەوە کە بە سەنتەری سونەکانیی جیهان دادەنرێت، دادگای باڵای سعودیە داوا لە سەرجەم موسڵمانانی وڵاتەکە دەکات ڕۆژی شەممەی داهاتوو چاودێریی بینینی مانگ بکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان.   
   
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعودیە بڵاویکردەوە، دادگای باڵای ئەو وڵاتە پێنجشەممە ٢٨ ی نیسان داوای لە سەرجەم موسڵمانانی وڵاتەکە کردووە، رۆژی شەممە ٣٠ ی نیسان کە هاوکاتە لەگەڵ بەرواری ٢٩ی ڕەمەزانی ١٤٤٣ی هیجری چاودێری بینینی مانگ بکەن، بەوەش ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان. 

تا ئێستا دیار نییە رۆژی دوو شەممە دەکرێتە جەژن لەلای سونە مەزهەبەکان، یان رۆژێکی تر کە هەمیشە شیعەکان رۆژێک دواتر دەکەنە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
 



AM:01:11:29/04/2022