وەزیرێكی پێشووتری حکومەتی عێراق کۆچی دواییکرد

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ وەزیری پێشوتری ڕۆشنبیری حکومەتی عێراق لە تەمەنی (٥٥) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.

لوئەی خەتیب عەبدولئەمیر، وەزیری پێشووی كارەبای حكومەتی عیراق لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەیانی ئەمڕۆ براو هاوڕێمان عەبدولئەیمیر حەمدانی، وەزیری پێشووتری ڕۆشنبیری عێراق بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی (٥٥) ساڵیدا گیانی لەدەستدا". 

عەبدولئەمیر حەمدانی، لە ساڵی (١٩٦٧) لە قەزای فەهود لە پارێزگای زیقار لەدایكبووە، لەسەردەمی كابینەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی پۆستی وەزیری رۆشنبیری و شوێنەواری وەرگرتووە، هاوكات لە ساڵی (٢٠٠١)دا عەبدولئەمیر حەمدانی وەك شوێنەوارناسێك بۆ سەرۆكی دەستەی گشتی شوێنەوار و كەلەپوری عێراق دەستنیشان كرا. 


PM:01:31:29/04/2022