ئەو گەنجانەی لە با کورەوە بەدەم خەڵکی کوبانیەوە چوون لیوایەکی سەربازیان دامەزراند.
ئاژانسی فراتنیوز بڵاویکردەوە هاوڵاتیانی باکووری کوردستان که له‌سه‌ر بانگه‌وازی عه‌بدولڵا ئۆجالان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌شداری هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری کانتۆنی کوبانی له دژی چەکدارانی داعش، لیوایه‌کیان به ناوی لیوای ''شه‌هید هۆگر''.
ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە له دوای زیادبوونی هێرشی چەکدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و شام(داعش) بۆ سه‌ر کانتۆنی کوبانێ و راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوبانێ، به‌سه‌دان هاوڵاتی باکووری کوردستان سنووره‌کانی نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستانیان تێپه‌راند و به‌شداری ریزه‌کانی YPG بوون .
ئه‌و هاوڵاتیانه له دوای گه‌یشتنیان بۆ کوبانێ لیوایه‌کیان به ناوی لیوای ''شه‌هید هۆگر'' که له (100) شه‌ڕڤان پێک دێت، به مه‌راسیمێکی سه‌ربازی دامه‌زراند .