وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێکارێکى نوێی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان راگەیاند.
دەقى رێککارەکان:
دانانی لیژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.
بۆ هەرکارێکی پێویست و لە ناکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە بەردەوامی ئێشکگری.
هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیەکان دەبێت.
ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لە ڕێگەی پەیوەندی لە (٨) ی بەیانی تاکو (٨) بەیانی ڕۆژی دوایی ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەکان.
ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان.
ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین و سووتەمەنیەکان بکرێت.
بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.
هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.
نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆڕینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.
سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت.
بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری.
دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پێدانی ڤاکسین لە ڕۆژانی پشوو لەکاتی پێویست.