هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیانی شارەکە ئاگادار دەكاتەوە، كە رێگای سەرەكی نێوان (هەولێر – كەركووك) بە ڕووی ئۆتۆمبێلەكاندا كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە، كەوا ڕێگای سەرەكی (هەولێر – كەركوك)، پردی سەركەندی هەولێر لە پاش نۆژەنكردنەوەی هەردوو سایدی، بە ڕووی ئۆتۆمبێلە ساڵۆنەكان كراوەتەوە و دەتوانن لە ئەمڕۆوە هاتووچۆی پێدا بكەن. 

هەر لە ڕاگەیەنداوەكەدا هاتووە" بۆ بارهەڵگرەكان تاكو هەفتەیەكی دیكە بەداخراوی دەمێنێتەوە و لە ماوەی داخستنەكەش بارهەڵگرەكان دەتوانن شەقامی (١٢٠) مەتری بەكاربێنن". 


PM:02:14:03/05/2022