ئەمەریکا هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە


سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا، جەنەراڵ مارک میلی رایگەیاند " سوپای وڵاتەکەی بەهۆی ئاکامەکانی هێرشی روسیاوە بۆ سەر ئەمەریکا، خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە".

مێلی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکادا هەواڵی ئامادە باشی سوپاکەی راگەیاند کە کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ دیاریکردنی بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە، بەتایبەتی دوای هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە ئەمەریکا بە " هەڕەشە لەسەر ئاسایشی جیهان ناوزەدی دەکات".

سەرۆکی ئەرکانی ئەمەریکا دەشڵێت" ئەوەی ئێستا ئۆکرانیای تێدا دەژی گەورەترین کارەساتە کە بەهۆی هێرشی روسیاوە رووبەڕووی بۆتەوە".

وتیشی " سوپای ئەمەریکا ئامادەیە کە ئاسایشی کیشوری ئەوروپا بپارێزێت".

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا تا ئێستا تەنها لەرووی سەربازی و داراییەوە یارمەتی ئۆکرانیا دەدات و نایەوێت بەشداری شەڕ بکات. 



PM:10:42:03/05/2022