ئاسایش كەسێك دەستگیر دەكات كە بەناوی داعشەوە داوای پارەی لە بنەماڵەی ئەفسەرێكی كورد كردوە
ئاسایشی گەرمیان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند كەسێكی دەستگیركردوە كە خۆی وەك ئەندامێكی داعش ناساندوە‌و لەبری ئازادكردنی نەقیبێك لەدەست داعش، داوای پارەی لەبنەماڵەكەی كردوە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه
((هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان تۆمه تبارێك كه‌ئیدعای داعشبونی كردبوو ده‌ستگیر ده‌كه‌ن))
له درێژه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان له‌پێناوی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان....پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابوردوا به دوو ژماره مۆبایلی جیاواز په‌یوه‌ندی به‌كه‌س وكارو خانه‌واده‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده‌ی له‌سنوری شاره‌دێی جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه ده‌ستگیركرا به‌ناوی (نقیب فاروق محمد) ه‌وه ده‌كه‌ن و داوای بری (50000) دۆلار واته پێنج ده‌فته‌ر دۆلار ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئازادكرنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وكه‌سه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی كردوه خوی به (عبدالامیر كوردی) ناساندوه كه به‌ئه‌سل خه‌لكی هه‌ڵه‌بجه‌یه به‌شداری تاوانی خێڵی حه‌مه‌شی كردوه، پاش چه‌ند په‌یوه‌ندی كردنیك هه‌ندێك جار ئه‌م تۆمه‌تباره خۆی وه‌كو ئه‌فسه‌ره كورده پیشان داوه تكای له خانه‌واده‌كه‌ی كردوه كه‌داواكاری ئه‌و گروپه جێبه‌جێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بكه‌ن و نه‌یكوژن ، دواتر له‌سه‌ر بری 25 هه‌زار دولار له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا رێكئه‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه ئازاد بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان له‌جێگایه‌كی تایبه‌تدا لێوه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی رزگاری سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسیشی گه‌رمیانی لێ‌ئاگادار ئه‌كرێته‌وه خۆشبه‌ختانه شه‌وی 26 \27- 7 -2014 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی رزگاری سه‌ر به‌به‌رێوه‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه توانرا ئه‌و تۆمه‌تباره له ناحیه‌ی رزگاری ده‌ستگیر بكرێت.
تۆمه‌تباره‌كه به‌ره‌گه‌ز كورده‌و ناوی (ك ش ج )ـه‌و دانیشتوی ناحیه‌ی رزگارییه‌و و له‌كاتی ده‌ستگیر كردنیشیدا ئه‌و بره پاره‌یه‌ی كه له خانه‌واده‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرتبوو پێوه‌ی گیراوه.
تۆمه‌تباره‌كه ئه‌م به‌ره جه‌ژنانه‌یه‌ی قۆستوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌ی، جێی ئاماژه‌یه تۆمه‌تبار پێشینه‌ی هه‌یه له‌كاری سه‌ر پێچی تاوانكاریدا، دوومانگی رابوردوو پاش به‌سه‌ربردنی ساڵێك زیندانی، ئازاد كراوه.
ئه‌م تۆمه‌تبار له‌كاتی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و كه‌خۆی وه‌كو كه‌سێكی داعش ناساندوه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی بڕێك پاره به‌پێی ماده‌ی (456 –ی س)له‌سه‌ر بریاری دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
راگه‌یاندن وپه‌یه‌وه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان
PM:02:03:27/07/2014