سەدر لەبارەى پێکهێنانى حکومەت پەیامێکی بڵاوکردەوە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەسەر پێکهێنانى حکومەتی نوێی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" چوارچێوەی هەماهەنگی شکستی هێنا لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە". 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" چوارچێوەی هاوئاهەنگی شکستی هێنا لە پێکهێنانی حکومەت". 

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا سەدر داوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەکات، لە ماوەی (١٥) رۆژدا حکومەت پێکبهێنن و ئێمە و هاوپەیمانەکانمان لە سوننە و کورد دەنگتان پێدەدەین. 


PM:05:46:04/05/2022