لێدوانی نوێی بایدن سەبارەت بە سزای زیاتر بۆ سەر روسیا


جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت "لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ سەرۆكەكانی وڵاتانی خاوەن حەوت گەورەترین پیشەسازی جیهان ناسراو بە (G7) كە هەفتەی داهاتو بەڕێوەدەچێت، باس لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا دەكات".

جۆ بایدن لە وتارێكدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی، سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا رایگەیاند "ئێمە هەموو كاتێك كراوەین بۆ سەپاندنی سزای زیاتر، هەفتەی داهاتوو لە كۆبونەوەی گروپی وڵاتانی خاوەن حەوت گەورەترین پیشەسازی جیهان ناسراو بە (G7)، پرسی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا تاوتوێ دەكەن".
 
لە رۆژی 24ی شوباتەوە روسیا هێرشیكردۆتە سەر ئۆكرانیا و تائێستاش ئەمریكا و ئەوروپا بەشێوەی رۆژانە سزای نوێ بەسەر كەرتی ئابوری و پیشەسازی روسیادا دەسەپێنن.




PM:08:05:04/05/2022