لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەنی ڕاگەیاندن و بەبازارکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری گشتی ڕووداوهكانی بۆ ڕۆژانی جهژنی ڕهمهزان بڵاوكردهوه و دەڵێت" ۱٤۷ هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەریان کردووە".
بەڕێوەبەرایەنی ڕاگەیاندن و بەبازارکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەپێی ئامارە تۆمار کراوەکان، لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەوە، ۱٤۷ هەزار گەشتیاری شارەکانی عێراق و وڵاتی ئێران و بیانی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە جەژن و ڕۆژانی پێشتر و دواتری بۆنەکەدا گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و سەیرانگا و هاوینە هەوارەکانی ئەم شارە ئەنجامداوە، زیاتر لە ٨۰٪ی ئەو ڕێژەیە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن".
ئەوەشی خستەڕوو، لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا هاوینە هەواری دوکان قەرەبالغترین ناوچەی گەشتیاری بووە و زیاتر لە ۱۷۰ هەزار سەردانیکار و گەشتیار لەو هاوینە هەوارە بەسەربردوە.