به‌شار ئه‌سه‌د داوا دەكات‌ فوئاد مه‌عسوم یەكپارچەیی خاكی عێراق بپارێزێت

سه‌رۆك كۆماری‌ سوریا پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی‌ نوێی‌ كۆماری‌ عیراق ده‌كات و داوای لێده‌كات یه‌كپارچه‌یی عێراق بپارێزێت.

ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌، "د. فوئاد مه‌عسوم فه‌خامه‌تی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق بروسكه‌یه‌كی‌ پیرۆزبایی له‌ به‌شار ئه‌سه‌د فه‌خامه‌تی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عه‌ره‌بی‌ سوریا به‌ده‌ست گه‌شتووه‌".

لە‌و بروسكەی پیرۆزباییەدا ئەسەد داوادەكات مەعسوم ئامانجەكانی خەڵكی عێراق بەدی بهێنێێت، كە وەك خۆی نووسیویەتی بریتییە لە "یەكڕیزیی گەلەكەی و یەكپارچەیی خاكەكەی".



PM:04:38:27/07/2014