دەرماڵەی مانگی سێ خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان دابەشدەکرێت

لەسەرەتای هەفتەی داهاتووە حکومەتی هەرێم بڕیاری دەرکردووە بە خەرجکردنی دەرماڵەی مانگی سێ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

میدیای یەکێتی لە سلێمانی لە هەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە" وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی پارەی مانگی سێی پاڵپشتی دارایی (دەرماڵە)ی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان".

هەروەها هاتووشە" لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت".

بەم مووچەیەوە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان سێ مووچە وەردەگرن، ئەوە لە کاتێکدایە کە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان و بەتایبەتی سلێمانی لە مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠٢١ دا خۆپیشاندانی گەورەو بەرفراوانیان ئەنجامدا تا فشاریان خستە سەر حکومەت و بڕیاری خەرجکردنی ئەو دەرماڵانەی وەک" پاڵپشتی " دەرکرد.




PM:07:08:06/05/2022