وێنە.. هاوسەری کوێستان محەمەد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی کۆچی دوایی کرد

ئەمشەو کاتژمێر ٩:١٥ لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی هاوسەری کوێستان محەمەد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دوای سێ رۆژ کەوتنی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

هاوسەری ناوبراو، کە ناوی ( بەکر سەعید عەلی ) یە سێ رۆژە لە نەخۆشخانەی فاروق خەوێنراوەو ئەمشەو لە هەمان نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

بەکر سەعید عەلی کە لە خێزانێکی تێکۆشەرە، سێ رۆژە کێشەی دڵ و گیرانی بۆری خوێنی هەبووە، ئەمشەو لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

بڕیارە سبەی بەیانییەکەی
 لەمزگەوتی (ئەحمەدی حاجی عەلی)ەوە لەشاری سلێمانی بەڕێ بکرێت بۆ گۆڕستانی (کەڵەکن) لە گەڕەکی کوردسات. دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ پرسەی پیاوان و ژنانیشی لە هەمان مزگەوت بۆ دادەنرێت.

PM:10:13:06/05/2022