كۆنگرهى نهتهوهیی كوردستان ئەنجامنامەى کۆبوونەوەی ١ی ئایاری بڵاوکردەوە، کە بەبەشداری (٢٤) ڕێکخراوی کوردستانی بەڕێوەچوو تێیدا ڕایدهگهیهنێت" ڕوون و ئاشكرایه توركیا بهنیازى زیندووكردنهوهى ویلایهتى موسڵه".
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان - کەنەکە ئەنجامی کۆبوونەوەی ١ی ئایاری بڵاوکردەوە، کە بەبەشداری (٢٤) ڕێکخراوی کوردستانی بەڕێوەچوو، تێیدا هاتووە" بەیەکگرتوویی و بەڕۆحی بەرخودانی کۆبانێ ئێمە هەموومان پێکەوە لەدژی هێرشەکانی دوژمن تێدەکۆشین".
ئەوەش هاتووە" ئامانجی داگیرکەران ئاشکران و هێرشەکانیان بەردەوامن، پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان ئەو ڕاستییە بزاننو لەدژی ئەو هێرشانە ڕاوەستن، پێویستە گەلی کوردستان بەهەموو شێوازێک خاوەندارێتی لەهێزە بەرگریکارەکانی بکاتو هاوسەنگەری جەنگاوەرانی ئازادی بێت، ئەمڕۆ ڕۆژی ئەوەنییە قسە لەسەر ناکۆکییە ناوخۆییەکان بکەینو قوڵیان بکەینەوە".
كهنهكه جهختدهكاتهوه" ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا کە لەناوچەی زاپو ئاڤاشین بەڕێوەدەچن، بەو دۆخەوە گرێدراونو شەڕێک نین هەر لەدژی گەیلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)بن، لەهەمانکاتدا دژی هەموو دەستکەوتو بەرژەوەندییەکانی کوردستانیاننو ئامانج تیایاندا داگیرکردنی باشووری کوردستانە، هەرشتێکیش لەوبارەیەوە بگوترێت ڕاستیەکە هەرئەوەیە کە پیلانەکانی داگیرکەران دیارن، پیلانی دەوڵەتی تورکیاش سەبارەت بەویلایەتی موسڵ ئاشکراو ڕوونە، دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بەهەنگاو باشووری کوردستان داگیرئەکاتو داگیرکەرانی دیکەش هەریەکەیان بەشێوازی خۆیان لەو پیلانەدا بەشدارن".
دەقی ئەنجامنامەکەى کەنەکە:
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی پارتو ڕێکخراوە کوردستانییەکان
لەسەر بانگەوازیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان نوێنەرانی 24 پارتو ڕێکخراوی کوردستانیی رۆژی 1ى ئهم مانگه لەناوەندی كۆنگرهى نهتهوهیی كوردستان لەبرۆکسل کۆبوونەوە. بابەتی سەرەکی کۆبوونەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بوو بۆسەر باشووری کوردستان.
لەکۆبوونەوەدا بەبەرفراوانی دۆخی سیاسیی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو جیهان تاووتوێکران. هەروەها لەسەر بنەمای دوایین پێشهاتەکان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەباشووری کوردستان هەڵسەنگێندران. لەسەر شێوازی هەڵوێستگرتنو شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان وتوێژی فراوان کرا.
لەئێستادا جیهان لەناو قەیرانو شەڕی جۆربەجۆردایە. ئەو شەڕەی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا درێژەی هەیە، کە وەک شەڕی جیهانیی ناوزەد ئەکرێت، لەمڕۆدا فراوانبووەو گەیشتۆتە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا. هەروەک ئەو شەڕەی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، هێزە سەرەکییەکانی دنیا لەشەڕی ئۆکرایاشەوە گلاون. ڕۆژەڤی سەرەکیی جیهان شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیایە. نەیارانی کوردستان لەهەوڵی ئەوەدان سوود لەدۆخی ئەو شەڕە وەربگرنو پیلانەکانی خۆیان لەکوردستان جێبەجێبکەن.
لەهێرشە دڕندانەکانی ئێستادا کە چەکی قەدەغەکراو، لەناویشیاندا چەکی کۆمەڵکوژ بەکاردێت، پەیوەندیی بەو دۆخەوە هەیە. ئامانجی نەیارانی گەلی کوردستانیش ئەوەیە لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵی شەڕی ئۆکرانیایە، ئەوانیش پیلانەکانی خۆیان لەو فرسەتەدا پیادە بکەنو دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان لەناوببەن.
ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا کە لەناوچەی زاپو ئاڤاشین بەڕیوەئەچن، بەو دۆخەوە گرێدراونو شەڕێک نین هەر لەدژی گەیلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)بن. لەهەمانکاتدا دژی هەموو دەستکەوتو بەرژەوەندییەکانی کوردستانیاننو ئامانج تیایاندا داگیرکردنی باشووری کوردستانە.
هەرشتێک لەوبارەیەوە بگوترێت ڕاستیەکە هەر ئەوەیە کە پیلانەکانی داگیرکەران دیارن، پیلانی دەوڵەتی تورکیاش سەبارەت بەویلایەتی موسڵ ئاشکراو ڕوونە. دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بەهەنگاو باشووری کوردستان داگیرئەکاتو داگیرکەرانی دیکەش هەریەکەیان بەشێوازی خۆیان لەو پیلانەدا بەشدارن.
ڕێک لەوکاتەدا کە دەوڵەتی تورکیا لەزاپو ئاڤاشین لەهێرشکردندایە، حکومەتی عێراقیش جووڵە بەهێزەکان خۆی بۆ شنگالو دەوروبەری ئەکات، ئەمە ڕێکەوت نییە، بەڵکو هاوپەیوەندن، لەلایەکی تریشەوە هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەر بەردەوامە. یەکێک لەئامانجەکانی دیکەی تورکیا ئەوەیە کە هێزە کوردسییەکان لەدژی یەکتری بەکاربێنێتو لەکوردستان شەڕێکی ناوخۆیی بەرپا بکات.
ئامانجی داگیرکەران ئاشکرانو هێرشەکانیان بەردەوامن، پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان ئەو ڕاستییە بزاننو لەدژی ئەو هێرشانە ڕاوەستن. پێویستە گەلی کوردستان بەهەموو شێوازێک خاوەندارێتی لەهێزە بەرگریکارەکانی بکاتو هاوسەنگەری جەنگاوەرانی ئازادی بێت. ئەمڕۆ ڕۆژی ئەوەنییە قسە لەسەر ناکۆکییە ناوخۆییەکان بکەینو قوڵیان بکەینەوە.
ئەمڕۆ ڕۆژی بەرگریکردنە، پێویستە یەکڕیزیی خۆمان بەهێزبکەینو بەڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ هەموو بەیەکەوە لەبەرامبەر هێرشو پیلانەکانی دوژمنان ڕاوەستین.
لەوبارەیەوە کۆبوونەوە ئەم بانگەوازو خاڵانەی خوارەوە بۆ ڕای گشتیی ئەخاتەڕوو:
1ـ کۆبوونەوە پشتگیریی خۆی بۆ بەرخۆدەران ڕائەگەیەنێتو داوا لەهەموو هێزو ڕێکخراوە کوردستانییەکان ئەکات لەدژی هێرشو داگیرکاریی بوەستنو لەپاراستنی کوردستاندا جێگەی خۆیان بگرن.
2ـ هێرش لەدژی هەموو دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستانە، ئامانج تیایدا داگیرکردنی باشووری کوردستانە. کۆبوونەوە بانگەوازیی لەهەموو هێزە کوردستانییەکان ئەکات ئەو ڕاستییە ببیننو ڕێگه بۆ داگیرکەران خۆشنەکەنو هاوکاریی داگیرکەر نەبن.
3ـ کۆبوونەوە داوا لەدەزگا نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، کۆمکاری عەرەبیو هەموولایەنە نێونەتەوەییە پەیوەندیدارەکانو کەسایەتییە دیموکراتو ئازادیخوازە جیهانییەکان ئەکات لەبەرامبەر هێرشو داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بێدەنگ نەبنو خاوەن هەڵوێست بن.
4ـ کۆبوونەوە بانگی هەموو گەلی کوردستانو دۆستانی خەڵکی کوردستان ئەکات بەڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ لەدژی هێرشو داگیرکاریی بێنەدەنگو هەڵوێست بگرن.
5ـ کۆبوونەوە بڕیاریدا نامەیەکی تایبەت بۆ ڕێکخراوی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمایی (OPCW7) بنێرێتو داوای لێبکات بەدواچوونو لێکۆڵینهوه لەوبارەیەوە بکاتو ڕێگریی لەبەکارهێنانی ئەو چەکانە بکات.
6ـ کۆبوونەوە بڕیاریدا نامەیەکی تایبەت بۆ دەزگا نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، کۆمکاری عەرەبیو هەموولایەنە نێونەتەوەییە پەیوەندیدارەکانو هێزە جیهانییەکان ئەکات لەبەرامبەر هێرشو داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بێدەنگ نەبنو خاوەن هەڵوێست بن.
7ـ کۆبوونەوە بڕیاریدا کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارتو ڕێکخراوە سیاسییە کوردستان کۆبوونەوە وەرزییەکانی خۆی دەستپێبکاتەوەو لەئاستی جیهانیدا دیپلۆماسییەتی کوردستانی بەرەوپێشەوە ببەن.