بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

لە سلێمانی کارمەندان و مامۆستایانی زانکۆ دژی دواکەوتنی مووچەکانین گرد بوونەوە و ڕێگای سەرەکی  سلێمانی- تاسلوجەیان داخست و هەر بە هەمان مەبەست لە گەرمیان و دەڤەری ڕاپەرینیش خۆپیشان دان بەڕێوەچوو.


ئەمڕۆ ٨ی ئایار یەکشەممە،  مامۆستایان و فەرمان بەرانی  زانکۆی سلێمانی خۆپیشانیان ئەنجامدا کە هێشتا موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە، وەک خۆیان باسی لێوە دەکەن، کێشەکەش بەهۆی نەمانی پارەوەیە لە بانکەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا لە هەولێرو دهۆک موچە وەرگیراوە.

هەر ئەمڕۆ لە گەرمیان و چەند ناوچەیەکی تر بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان گردبوونەوە، لە دەڤەری ڕاپەڕینیش زیاتر لە هەزار فەرمانبەر و ژینگەپارێز بەهۆی دوورخرانەوەیان لە کارەکانیان و پێنەدانی موچەکانیان گردبوونەوە، هەرخۆشیان باس لەوە دەکەن، دەڵێن نزیکەى ٦٨ ڕۆژە موچەکانیان بۆ سەرف نەکراوە

 



PM:12:53:08/05/2022