دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" بەم نزیکانە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان دەستپێدەکاتەوە". 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، ھەر كاتێك پێویست بكات شاندی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بچێتە بەغداد". 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەربارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان باسی لەوەکرد، بەم نزیكانە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت. 


PM:01:32:08/05/2022