نەجەمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک کە زیاتر لە ساڵێکە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بارزانی هێندەی کێوێک سەهۆڵ لە نێوانیاندایە، بەبۆنەی چەژنەوە نەجمەدین کەریم دەیەوەێت ئەو سەهۆڵبەندانە بتوێنێتەوە.
پارێزگاری کەرکوک د.نەجمەدین کەریم لە پیرۆزبایی نامەیەکدا کە بۆ بارزانی ناردووە دەڵێت" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان – جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، به‌ناوی خۆم و ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك وخه‌ڵكی خۆڕاگری كه‌ركوكه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م له‌خوای گه‌وره داواكارم جه‌ژنی ره‌مه‌زان ببێته مایه‌ی خۆشی گه‌له‌كه‌مان".
ناکۆکی نێوان پارتی و نەجمەدین کەریم ئەو کاتە گەیشتە لوتکە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوایەکی پارتی و بارزانی پشتگوێخست کە داوایان کرد ناوبراو لەسەرۆک لیستی کوردستانی کەرکوک کە هەموو حیزبە کوردستانییەکانی گرتبووە خۆی لابدات و کەسێکی تر دابنێت، بەڵام یەکێتی ئەو داوایەی پارتی پەسەند نەکردو بەمەش لیستی کوردستانی کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی نیسانی ٢٠١٤ی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە.
رووداوەکانی دوای ١٠ ی حوزەیرانی موسڵ و چوونی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان لەنێوانیاندا کەرکوک نەیتوانی سەهٶڵبەندانی نێوان ئەو دوو بەرپرسە بتوێنێتەوە، چاودێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن و دەپرسن ئایا ئەو چەند دێرە پێرۆزباییە ئەو سەهٶڵ بەندانە دەتوێنێتەوە.