شیلان عوسمان: وەزیری رۆشنبیری
بەس وەزیری ڕۆشنبیری نییە

‌وێنە-ئینتەرنێت

هونەرمەندی گۆرانیبێژ  شیلان عوسمان ڕایگەیاند " مانگ و نیوێکە موچەی مانگی ٣ی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا وەزارەتی تەندرووستی موچەی مانگی ٤وەردەگرێت.


 ئەمڕۆ٩ی ئایار دووشەممە،  شیلان عوسمان لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕتی  ڕایگەیاند "من سێ ڕۆژەی جەژن  لە ماڵەوە نەبووم، چونکە نەمتوانیوە نوقڵێک بکڕم بۆ ماڵەکەم، بەڕاستی ژیان وا ناچێتە سەرو ئەوەشی وت لە ساڵی ١٩٩٨ەوە فەرمانبەری وەزارەت ڕۆشنبیرم، بەڵام ئێستا موچەکەمان کە حەقی خۆمانە و ٥٠٠ هەزارێکە ناماندەنێ".


ئەم وتانەی شیلان عوسمان لە چوار چێوەی خۆپیشاندانێکی فەرمانبەرانی ڕۆشنبیری  دا بوو کە دژی دواکەوتنی مووچە سازیان کرد بوو ناو براو وتیشی " وەزیری ڕۆشنبیری بەس وەزیری ڕۆشن بیری نییە، ئەگەر وەزیری ڕۆشن بیری بوایە بیری لە فەرمان بەرەکانی ئەکردەوە چونکە ئێمە هەموومان فەرمانبەری ئەوین، ئەو بەس دانیشێت و گیرفانی خۆی پڕ بکات و لەسەر کوردسییەکە دەری نەکەن ئیتر باکی بە فەرمان بەرەکانی نییە".

شیلان عوسمان له‌ دایكبووى ساڵى ١٩٧٩  شارى سلێمانیه‌، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى مۆسیقى "جه‌نگین جه‌لال" كردووه‌ خاوه‌نى دوو منداڵه‌ له‌ كۆتایى ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌ستى به‌ كارى هونه‌رى كردووه‌ و خاوه‌نى ده‌یان گۆرانى كلیپه‌.



PM:01:14:09/05/2022