پەیامنێرێکی کەناڵی جەزیرە کوژرا

‌وێنەی شیرین ئەبو عاقلە، پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەری
شیرین ئەبو عاقلە، پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەری بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا. 

کەناڵی جەزیرەی قەتەری رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی رووماڵکردنی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپێک لە کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین، (شیرین ئەبوعاقیلە)، ژنە پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەری بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا". 

ئەوەشی خستەڕوو، شیرین پاش ئەوەی گوللەکەی بەرکەوتووە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی (ئیبن سینا) لە شاری جنین و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا. 

شیرین ئەبو عاقلە لە ساڵی (١٩٧١) لە قودس لەدایک بووە، لە شاری رامەڵای فەڵەستین نیشتەجێ بووە، لە کۆلێژی ئەندازیاری بیناسازی لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا لە ئوردن خوێندویەتی و بڕوانامەی بەدەستهێناوە، دواتر چۆتە بەشی رۆژنامەوانی و لە زانکۆی یەرموکی ئوردن بڕوانامەی بەدەستهێناوە. 

شیرین یەکێک بوو لە پەیامنێرە کۆن و ناسراوەکانی ئەو کەناڵی جەزیرەی قەتەری ساڵانێکی زۆر روومالی هەواڵ و راپۆرت دەکات لە فەلەستینەوە و لە زۆربەی بارگژیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ئەم رۆژنامەنوسە مەیدانی لەو کاتانەدا کاری کردووە. 


AM:08:42:11/05/2022