دهۆك؛ ئەو گەنجەی لەماڵ چووبووە دەرەوە بە سەربڕاوی دۆزرایەوە


ئەو گەنجەی شەوی رابردوو لە ماڵی خۆیان چووبووە دەرەوە، ئەمڕۆ بە سەربڕاوی دۆزرایەوە و تائێستاش لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بەردەوامە.

زەنون یونس، بەڕێوەبەری ناحیەی باشیكێ بە میدیاكانی راگەیاندووە "شەوی رابردوو عەدنان نەشوان سڵێمان ئەو گەنجە تەمەن ١٧ ساڵەی لە شاری دهۆك لە ماڵ چووە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، دواتر كەسوكاری پۆلیسیان ئاگاداركردۆتەوە و دوای نزیكەی ١٤ كاتژمێر گەڕان، كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باخێك لە ناوچەی باشێك لە سنوری پارێزگای نەینەوا تەرمەكەی دۆزرایەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو گەنجە كوردی شەبەكە و بەپێی زانیاری كەسوكاری، هیچ كێشەی لەگەڵ كەسدا نەبووە، بۆیە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".



PM:08:44:11/05/2022