میدیای یەكێتی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی ئاشكراكرد


میدیای زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی بڵاویكردەوە، لەئەمڕۆوە تا هەفتەی داهاتوو موچەی تەواوی ئەو فەرمانبەرانە دەدرێت كە موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە.  

میدیای یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ مووچەی زۆرینەی ئەو فەرمانگانە دەدرێت كە مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە، هەفتەی داهاتووش تەواوی ئەو فەرمانگانە مووچە وەردەگرن كە مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە". 

تائێستا چوار وەزارەت و بەشێك لە خانەنشینانی سەربازی لە سلێمانی مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتبوو، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی رۆشنبیری مووچەیان وەرگرت.



PM:01:20:12/05/2022