کەشوهەوای سبەینێ هەینی ڕاگەیەندرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژانی ١٤ و ١٥ی ئەم مانگەوە کەشوهەوایەکی گەرم ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و بۆماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ هەینی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵێکی ڕوون دەبێت، لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکاندا بەڕاورد بە ئەمرۆ کەمێک نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٥ بە ١٣ ، ھەولێر ٢٨ بە ١٦ پلە ، دھۆک ٢٧ بە ١٥ پلە ، ھەڵەبجە ٢٦ بە ١٤ پلە ، کەرکوک ٢٩ بە ١٨ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٢ بە ١٧ پلە دەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٥ بە ١٤ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٣ بە ١٢ پلە دەبێت.   

ئەوەشی خستەڕوو، خێرایی با بەگشتی ئاسایی دەبێت، بەڵام لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا خێرای با چالاک دەبێت بەخێرایی ١٨ تا ٣٥ کیلۆمەتر، ئەم بایە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانەوە بەرەو ناوچە نزمەکان دێت بۆیە ھەوایەکی وشک و ساردی دەبێت و ھەوای ئاسمانیش پاک و ڕوون دەکاتەوە تا پێش نیوەرۆی رۆژی شەمە ١٤-٥-٢٠٢٢ بە چالاکی ناوبەناو دەمێنێتەوە.


PM:08:45:12/05/2022