پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ ڕووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ڕوویدا و ھێزەکانی پۆلیس چوار کەسیان دەستگیرکرد".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه" ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی لە نێوان دوو بنەماڵەدا لەسەر کێشەی زەوی و زار ڕوویدا کە بووە ھۆی گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی تر".
ئاماژهی بهوهشكردووه، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنێ ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد، سەرئەنجام توانرا لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە چوار هاوڵاتی دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چوار ئۆتۆمبێل و چەند پارچە چەکێکدا.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ھەر کەسێکی تر لە ڕووداوەکە تێوەگلابێت دەستگیر دەکرێت.