سەرۆکى ئیمارات کۆچى دواییکرد

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢ شێخ خەلیفە زاید سەرۆکى دەوڵەتى ئیمارات کۆچى دواییکرد.  

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئیمارات، ئەمڕۆ هەینی خەلیفە بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی دوڵەتی ئیمارات لە تەمەنی (٧٤) ساڵی کۆچی دوایی کرد. 

خه‌لیفه‌ بن زاید ئالنهیان له‌ ساڵی (١٩٤٨) له‌ دایكبووه‌، لە ساڵی (٢٠٠٤) پۆستی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی وه‌رگرتووە، ناوبراو دووه‌م سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراتە و (١٦)ه‌مین حاكمی ئه‌بو زه‌بی و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بوو. 


PM:01:35:13/05/2022