هاوڵاتییەک بەهۆی کێشەى نێوان دوو بنەماڵەوە کوژرا

بەهۆی کێشەی نێوان دوو بنەماڵەوە، لە سنوورى قەزای چەمچەماڵ گەنجێک کوژرا، کە هیچ پەیوەندییەکى بەکێشەکەوە نەبووه.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، لە بەرزاییەکانی بانی مەقان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی، شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا، کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک بەناوی (ع، ح، ب) کوژرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە پاسەوانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بوو، خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە، ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بەشەڕەکەوە نەبووە.


PM:03:10:13/05/2022