مەزڵوم عەبدی پێشوازی لە بڕیارێکی ئەمریکا دەکات

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات پێشوازی لە بڕیاری ئەمریكا بۆ هەڵگرتنی سزا لەسەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات، كە بە سزاكانی "قەیسەر بەسەر سوریا"ناودەبرێت.

دوێنێ ١٣ی ئایار، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی‌ گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی لە هەژماری خۆی لە تویتەر سەبارەت بە بڕیارەكەی‌ ئەمریكا بۆ بواردنی ناوچەكانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە سزاكانی قەیسەر، كە بەسەر سوریادا سەپێنراون ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو بڕیارە و سەرجەم ئەو كۆمپانیانە دەكەین، كە دەیانەوێت وەبەرهێنان لێرە بكەن، هەروەها ئەوە، هەنگاوێكی گرنگە بۆ سەرلەنوێ دروستكردنەوەی‌ ژێرخان و پشتیوانی لە ئابووری، بۆیە ئەو ئەركە، لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەركێكی هاوبەش دەبێت بۆ رێگری لە گەڕانەوەی داعش.

مەزڵوم كۆبانێ‌ وتیشی، "ئەو هەنگاوە دەبێتە سەقامگیرییەكی دوورودرێژ".

 



PM:12:55:14/05/2022