تەندروستی هەولێر چەند گۆڕانکارییەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات

تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت" بە مەبەستی بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی لە دەزگاکانی دیکەی تەندروستی،  لەمەودوا گشت رووداوەکان لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا پێشوازییان لێدەکرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری گشتی لە دامەزراوەکانی دیکەی تەندروستی بڕیاردراوە بەشی پێشوازی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی نۆژەنبکرێتەوە، بۆیە لەمەودوا پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری ژمارەیەک گۆڕانکاری بن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە کاتی روودانی رووداوێکی نەخوازراودا". 

گۆڕانکارییەکان بریتیین لە:

١. سەرجەم رووداوەکان لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی و فریاکەوتنی ڕۆژئاوا پێشوازی لێدەکرێت

۲. سەرجەم حاڵەتەکانی شکان لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرێت.

۳. نەشتەرگەری گشتی دەچێتە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا.

٤. ئەو نەخۆشانەی کەوا پێویستیان بە بەشی هەناو هەیە لەنەخۆشخانەی ئێمرجنسی و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەلات چارەسەریان بۆ دەکرێت.

٥.  بەشی چارەسەری جوانکاری لە فریاکەوتنی رۆژئاوا دەبێت جگە لەبەشی سوتان.

٦.نۆرینگەی دەرەکی لەگەڵ بەشی ڕاوێژکاری بەیانیان له فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە.

۷. نەخۆشانی پێویستیان بە بەشی چاو، قورگ، لوت و گوێ سەردانی نەخۆشخانەی رۆژئاوا بکەن. 


PM:04:15:14/05/2022