سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە،
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیکردووەتەوە سەر پارێزگای دهۆک و چەند ناوچەیەکی لەو
پارێزگایە بۆردومانکردووە.
ئەمڕۆ ١٥ی ئایار یەکشەممە، بەپێی زانیارییەکانی سپی کە لەسەرچاوەیەکی ئەمنییەوە وەریگرتووە " بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە،
فڕۆکە جەنگییەکان تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی پارێزگای دهۆکیان کرد و بەدیاریکراوی ناوچەکانی ئامێدی، قری، سجیر و سرجالی".
لە ١٨ ی نیسانەوە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەفراوارانی بۆ سەر ناوچەکانی زاب و ئاوەشین و کوڕەژارۆ دەستپێکردوو، تا ئێستا بەتوندی بەردەوامە و لە چەند شوێنێک پێشڕەوی کردووە، بەلآم لە هەندێک شوێن بەتایبەتی کوڕەژارۆ چەقی بەستووەو ناتوانێت پێشڕەوەی بکات، هاوکات ناوبەناو گەریلاکانی پەکەکە پلانی شەڕیان گۆڕیووە و هەندێک جار بە چەکی دوورهاوێژ هێرشدەکەنە سەر سوپای تورکیا.