هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لەیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان‌دا، ڕایانگەیاند " ئێوە به‌رگه‌ى هه‌موو ته‌حه‌دييه‌كانيان گرتووه و له ئه‌ركى پيرۆزى په‌روه‌رده‌كارى و فێركردن به‌رده‌وام بوون و كۆڵتان نه‌داوه".
ئەمڕۆ ١٥ی ئایار یەک شەممە هەر سێ سەرۆکایەتییەکە هەرێم لە شەستەمین
ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان سوپاسی خۆڕاگری مامۆستایانیان
کردووە کە لە ماوەی حکومڕانی کوردی‌دا بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕبوون و نەیانهێشتووە
پرۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت.
دەقی پیرۆزبای
هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی مامۆستایان:
پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
شه‌سته‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، به
گه‌رمى له ته‌واوى مامۆستايانى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ
ده‌خوازم. به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانينه‌وه ڕۆڵى گرنگ و پيرۆزى مامۆستايان و هه‌وڵ و
كۆششيان بۆ فێركردن، په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووى
كوردستان، به‌رز ده‌نرخێنين.
به‌رپرسياريه‌تى، ئاماده‌يى و ڕۆڵى پێشه‌نگانه‌ى مامۆستايان بۆ په‌روه‌رده‌كردن
و پێگه‌ياندنى تاك، له ڕۆژانى سه‌ختى شۆڕش و له ئێستاى ئازاديشدا، مايه‌ى ده‌ستخۆشى
و پێزانينه. له ڕۆژگاره هه‌ره سه‌خته‌كانيشدا، مامۆستايانى دڵسۆزى كوردستان به‌رگه‌ى
هه‌موو ته‌حه‌دييه‌كانيان گرتووه و له ئه‌ركى پيرۆزى په‌روه‌رده‌كارى و فێركردن
به‌رده‌وام بوون و كۆڵيان نه‌داوه.
نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوو ئه‌مانه‌تى مامۆستايانن، بۆيه مامۆستايان
كليل و بناغه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوون و ڕۆڵيان له بره‌ودان
به كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان هه‌يه. مامۆستايانى
كوردستان شايسته‌ى گوزران و ژيانێكى باشترن، هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ ماف و داواكارى
و شايسته‌كانيان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه و به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵ و خزمه‌تى
يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان ده‌ڕوانين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/5/15
پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی
مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی
سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی كوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی
کوردستانەوە تا ئەمڕۆ ، ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی
کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەبووە، بۆیە بە ڕێز و
پێزانینەوە یادی خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی گشت مامۆستایانی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی
پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن دەکەینەوە.
مامۆستایان دەتوانن لە ڕێگەی په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و پێشكه‌وتووەوە،
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بنیات بنێن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه مرۆڤی نیشتمانپه‌روه‌ر و
داهێنەر دروست بكات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی کوردستان.
سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم كه سه‌ره‌ڕای دۆخه ناله‌بار و سەختەکاندا،
به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكیاندا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت. هیوادارم
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەک، بتوانێت خزمەتێکی زیاتر و شایستەتری
مامۆستایانی کوردستان بکات.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەیامی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
به‌بۆنه‌ی (٦٠) شه‌سته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی
كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان له سه‌رۆك، ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م
مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌ین، ھیوای سەرکەوتنى بەردەوامتان بۆ دەخوازین، ئومێدەوارین
ئەم یادە پڕ شكۆیه ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی زیاتری کاری ڕێکخراوەیى یه‌كێتییه‌كه‌تان.
لەم یادە پیرۆزەدا، ڕۆڵ و کاریگەریی مامۆستایان بەرز دەنرخێنین و ستایشی
ھەڵوێستی خۆڕاگرانەیان دەکەین کە سەرەڕای هەموو دۆخە سەختەکانیش، لە بەخشش و درێژەدان
بە کاروانی پەروەردە و فێركردن و بەجێگەیاندنی ئەرکە پیرۆزەکەیاندا به‌رده‌وامن، ھەڵوێست
و قوربانیدانی مامۆستایانیش لە قۆناغە جیاوازەكاندا ھەمیشە لە یادگە و بیرەوەریی خەڵكی
كوردستاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
پەرلەمانی كوردستانیش پشتیوانیی تەواوی خۆی دەردەبڕێت بۆ کارى ڕێکخراوەیی
دیموكراسییانە و مەدەنییانەتان لەپێناو خزمەتگەیاندنی زیاتر بە مامۆستایانی
کوردستان و فەراھەمكردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستەتر بۆیان، كە لە ئاست ماندووبوون
و قوربانیدانی ئەواندا بێت.
جارێکی تر بەرز و پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی
كوردستان، شاد و سەرفرازبن.
د. ڕێواز فائق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢٢/٥/١٥