ژنێكی ته‌مه‌ن (٣٨) ساڵ له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه و به پاساوی "پاراستنی شه‌ره‌ف" کۆتایی بە ژیانی هێنرا، كه چه‌ند جارێك به ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریدا تێپهڕیووە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه" ژنێكی خه‌ڵكی شاری كرماشان به ناوی (موحته‌ره‌م وه‌یسی) ته‌مه‌ن (٣٨) ساڵ، به پاساوی پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموس له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له گه‌ڕه‌كی جه‌لالیه‌ی كرماشان ئومێد مورادی كوڕی به ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان به ئه‌نقه‌ست له موحته‌ره‌م وه‌یسی داوه و چه‌ند جارێك به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا تێپه‌ڕیووه كه دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، شه‌وی كوشتنی موحته‌ره‌م وه‌یسی كه له به‌ره‌به‌ری جیابوونه‌وه‌دا بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی، به گومانی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا بووه‌ته شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێیان، موحته‌ره‌م وه‌یسی ماڵی به جێهێشتووه و كوڕه‌كه‌ی شوێنی كه‌وتووه و به ئۆتۆمبێل لێی داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووە" ئومێد مورادی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی موحته‌ره‌م وه‌یسی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرکراوە و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی رووداوه به‌رده‌وامه".