ماوهی چهند رۆژێكه نرخی مریشكی زیندوو بهرێژهیهكی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێم ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەجۆرێک نرخی کیلۆیەک مریشک لە سەروو چوار هەزار دینارەوە دەفرۆشرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، چهند رۆژێكه نرخی گۆشتی مریشك بهرزبۆتهوه و هۆکاری بەرزبوونەوەکەش بەهۆی گرانبوونی نرخی ئالیکەوەیە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا نرخی کیلۆیەک مریشک گەیشتووەتە سەروو چوار هەزار تا چوار هەزار و ٢٥٠ دینار، پێشبینیش دەکرێت کە نرخەکەی زیاتریش بەرزبێتەوە.