هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوە بەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە هاوڵاتیانی ڕاگەیاند  "بەهۆی دروست نە بوونی قەرەبالغی کاتژمێرەکانی کارکردن لە بەڕێوبەرایەتتیەکە تا کاتژمێر ٦ ئێوارە بەردەوام دەبێت".

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئایار بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵغی بڕیاردرا لەئەمڕۆوە کارکردن لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە بەشەکانی (تایبەت،تابلۆکان) تاکو کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام بێت.  

 

دەقی ئاگادارییەکە:ی هاتوچۆی هەولێر بەم شیوەیە هاتووە   

سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە ،کەوابەمەبەستی دروست نەبونی قەرەبالغی لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنیان وە زووتر ڕاپەڕاندنی کارەکانیان ،بڕیاردرا لەئەمڕۆوە کە2022/5/16، کارکردن لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەبەشەکانی(تایبەت،تابلۆکان)

 

تاکو کاتژمێر ٦ی ئێوارە بێت،بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین کەوا قەرەبالغی دروست نەکەن ولەو کاتانەی کەپێیان دەکرێت سەردان بکەن

ب هاتووچۆی هەولێر 

 

 

 



AM:09:16:16/05/2022