هەلی دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست راگەیەندرا

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" پێویستمان بە (٢٠) کەس هەیە وەک باخەوان و چاودێر بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە بەشی باخچەکان". 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" لە رێگەی بانگەوازێکی ئاشکراوە هاوڵاتییانی سنورەکە ئاگاداردەکەینەوە، کە پێویستمان بە (١٠) کەس هەیە وەک باخەوان بەشێوەی گرێبەست بۆ دامەزراندن لە بەشی باخچەکان هەرەوەها پێویستی بە (١٠) کەسی دیکەش هەیە وەک چاودێر بەهەمان شێوە بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست". 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، هەر کەس ئارەزووی دامەزراندنی هەیە لەو دوو ناونیشانەی سەرەوە دەتوانێت ڕۆژی یەکشەممەوە رۆژی ٢٠٢٢/٥/٢٢ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی بەشی کارگێڕی بکات، هاوکات دواکات ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٥ دەبێت بەپێچەوانەوە ناتوانرێت داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکات.

ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن دەبێت ئەم مەرجانەیان تێدابێت:

- دانیشتوی ناوەندی قەزایی هەڵەبجە بێت.

- تەمەنی لەنێوان ٢٠ ساڵ بۆ ٥٠ ساڵ بێت.

- خاوەنی هیچ بڕوانامەیەک نەبێت.

- باری تەندروستی گونجاو بێت.


PM:08:40:19/05/2022