بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران دەكرێتەوە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەسەر فەرمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران دەكرێتەوە". 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌" بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران و بڕیارەكەش جێبەجێ دەكرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی فەرمانێكی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، بڕیاریدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران دابمه‌زرێت، وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە ئەم فەرمانە لە مڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.


PM:10:51:19/05/2022