هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

‌نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم
بڕیارە هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بکات، بە جیا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە سەردانەکەیدا بە جیا لەگەڵ هەموو حزبییەکانی ناو پرۆسەی سیاسی بەوانەشی لە ناو دەسەڵات و ناو ئۆپۆزسیۆنیشان کۆدەبێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە سەرکردایەتییەکانیان لەناو سلێمانییە. 

ئەم کۆبوونەوەیەش دوای ئەوە دێت کە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دوو هەفتە پێش ئێستا بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆبۆوە و بڕیاریان دا پەیوەندییە کوردستانییەکانیان ئاسایی بکەنەوە، بەتایبەتی لەگەڵ یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێم. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم کۆبوونەوانە جگە لەوەی بۆ نزیک بوونەوەی لایەنەکانە، هاوکات بۆ پرسی نەوت و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و دۆخی ئابوری هەرێم دەبێت. 

PM:02:26:20/05/2022