سبەینێ نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە

بڕیارە، سبەینێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لە مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالاندا ئامادەبێت، دواتریش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و چەند لایەنێکی دیکە کۆببێتەوە

 

 ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئایار، دڵشاد شەهاب راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " سبەینێ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان سەردانی سلێمانی دەکات و دواتریش وابڕیارە لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکە، لەگەڵ بافڵ کۆببێتەوە".


هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی دڵشاد شەهابدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی جگە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی چەندین دیدار و سەردانی دیکە بۆ لای لایەنە سیاسییەکان دەبێت.

 



PM:01:45:21/05/2022