7 زیندانیی كورد لە دۆخێكی مەترسیداردا بەسەر دەبەن

حەوت بەندكراوی كورد كە بەتۆمەتی سیاسی لە زیندانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەندكراون، لەبارودۆخێكی مەترسیداردان بەسەر دەبەن‌و بەرپرسانی ئێرانیش بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانیان كەمتەرخەمن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، هەریەك لە عەلی ئەحمەد سلێمان، مستەفا عەلی ئەحمەد، هێمن حەسەن زادە، عەلی ئەفشاری، كەیوان ئیسماعیلی مامەدی‌و بەهرۆز ئەلخانی، حەوت بەندكراوی كوردن كە لە بارودۆخێكی مەترسیدار لە زیندانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەسەر دەبەن‌و هەموویان پێویستی خێرایان بە نەخۆشانە‌و چارەسەری پزیشكی هەیە.

هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی رێگە نادەن ئەم بەندكراوانە چارەسەری پزیشكییان بۆ بكرێت‌و لەئێستاشدا ئەو بەندكراوانە لە باردۆخێكی مەترسیداری جەستەیی‌و تەندروستیدا بەسەر دەبەن.



PM:03:14:30/07/2014