بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولێر لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان كۆببنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
شەوی ڕابردوو ماڵپەڕی (سپی) وەک یەکەم ماڵپەڕ لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردبوو، کە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆبوونەوەی هەریەک لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم سەردانی شاری سلێمانی کرد، لە سەردانەکەیدا به جیا له‌گه‌ڵ هەریەک بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان كۆبووه‌وه.