هەولێر.. دوو کرێکار لەسەر باڵەخانەیەک کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ دوو کرێکار لە کاتی کارکردنیان لەسەر باڵەخانەیەکی شاری هەولێر کەوتنە خوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کرێکار، کە خەڵکی باکوری کوردستانن لە کاتی کارکردنیان لەسەر باڵەخانەیەکی ناو شاری هەولێر کەوتنە خوارەوە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە کرێکارەکان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش بە سەختی بریندار بووە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە. 

هاوکات ئەو کرێکارەی کە گیانی لەدەستداوە تەمەنی (٣٤) ساڵ بووە و ئەوی دیکەش کە رەوانە نەخۆشخانە کراوە تەمەنی (٣٠) ساڵە.


PM:01:31:25/05/2022