سلێمانی.. جێگای ناشتنی مردوو لەناو گۆڕستانەکاندا نەماوە

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، گۆڕستانەکانی ئەو شارە جێگای بە خاک سپاردنی مردوویان تێدا نەماوە.

ئەمڕۆ ٣٠ ئایار، سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند،" شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی شارەکە دەکاتەوە، سەرجەم گۆڕستانەکانی سنووری شارەوانیی سلێمانی جێگای بەخاک سپاردنی مردوویان تێدا نەماوە، هەروەها بەوهۆیەشەوە داواکارین، هاوڵاتییانی شارەکەمان لەمەودوا کەسی خوالێخۆشبوویان لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی لەسەر رێی هوانە، نزیک شاری مامۆستایان بە خاک بسپێرن".

 

وتیشی " گۆڕستانەکانی سلێمانی جێگای بە خاک سپاردنی تێدا نەماوە و قەرەباڵغییەکی زۆری دروستکردووە لەناو شاردا، ئەمەش ناڕەزایی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، هەرکەسێک پابەند نەبێت بە داواکەمان ناچارین رێککاری یاسایی بەرامبەر بگرینە بەر".

 

 

 

 



AM:10:06:30/05/2022